Erbil 32°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:31

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان په‌یامێکی پیرۆزبایی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، رایگه‌یاند: هاتنی مانگی ڕەمەزان، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامیی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم . خوای مەزن و دلۆڤان، نوێژ و ڕۆژوو و نزاکانمان لێ قبوڵ بکات و هاتنی مانگی ڕەمەزان، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامیی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان.

ئەم بۆنە پیرۆزە بە دەرفەت دەزانم، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە داوا لە کوردستانییان بکەم کە پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان، کە باشترین ڕێگەیە بۆ خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا .

سوپاسی مامۆستایانی ئاینی کوردستانیش دەکەم کە لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، هاوکارن و ڕۆڵێکی گرنگییان هەیە .

خوای مەزن کوردستان لە هەموو نەهامەتییەک بپارێزێت .

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.