Erbil 32°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:45

لێژنەی ڕۆشنبیری په‌رله‌مان بەڕێوەبەرایەتی هونەرە میللییەکانی هەولێر بەسەردەکاتەوە

کوردستان TV
100%


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢١/٤/١٢ لێژنەیەکی لاوەکی سەر بە لێژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، بە سەرۆکایەتی جەلال پەرێشان جێگری سەرۆکی لێژنەی ڕۆشنبیری و بە ئەندامییەتی گۆران عومەر عەلی ئەندامی لێژنەکە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کەلەپوور و هونەرە میللییەکانی هەولێریان کرد.
مەبەستی سەردانەکەیان بەدواداچوون بوو بۆ کێشە و گرفتەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە. پاش تاوتوێکردنی سەرجەم کێشەکان و یاداشتکردنی سەرجەم پێشنیاز و تێبینییەکانی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لێژنە لاوەکییەکە بڕیاریدا ڕاپۆرتێک لەمبارەیەوە ئاراستەی لێژنەی ڕۆشنبیری پەرلەمان بکات، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەوانیشەوە ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.

كوردستان TV

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.