به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: له‌رووداوێكی هاتووچۆدا كه‌له‌نێوان تانكه‌رێك و ماتۆرسكیلێك روویدا ، شۆفێری ماتۆرسكیله‌كه به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ده‌قی راگه‌یاندراوی پۆلیسی هه‌ولێر:
بەشی پۆلیسی عەنکاوە، بنکەی پۆلیسی شەمامک، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە، کەوا لەسەر ڕێگای هەولێر - مەخموور ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان تانکەرێک و ماتۆڕسکیلێک ڕووی داوە و لە ئەنجامدا شوفێری ماتۆڕسکیلەکە بە ناوی (ئەمین سەعدی مەحمود) گیانی لە دەست داوە و شوفێری تانکەرەکەش هەڵاتووە، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی چڕ کرد و توانییان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش، لە ماوەی کەمتر لە (15) خولەکدا شوفێری تانکەرەکە دەستگیر بکەن.
تۆمەتبارەکە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕاگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.