به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان هۆشداری سه‌باره‌ت به‌رێژه‌ی تووشبوونی هاووڵاتیان له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌دات و رایدهگهێنێت: رێژه‌ی تووشبوون به‌كۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بهپێشوهیه گه‌یشتووه‌ته 12% واته له‌هه‌ر سه‌د كه‌سێك كه‌پشكنینیان بۆ ده‌كرێت 12 یان تووشبووی نه‌خۆشییه‌كه‌ن.
ده‌قی راگه‌یاندراوی ته‌ندروستی گه‌رمیان:
ئامارەکانی کۆرۆنا بە رادەیەکی مەترسیدار بەرزبونەتەوە، بەشێوەیەک رێژەی توشبون گەشتوەتە ١٢٪، واتا لە ھەر سەد کەسێک کە پشکنینیان بۆ دەکرێت ١٢ کەسیان توشبوی نەخۆشیەکەن. ھاوکات رێژەی گیان لەدەستدانیش بە نەخۆشییەکە زۆر زیادیکردوە و تەنھا لە دوێنێ و ئەمڕۆدا (٥) ھاوڵاتی بە نەخۆشیەکە گیانیان لەدەستداوە لە سنورەکەمان دا.
بۆیە داواکارین ھاوڵاتیان ئەم ئامارانە بە ھەند وەربگرن، خۆیان بپارێزن و رێکارەکانی خۆپارێزیی بە تەواوی جێبەجێ بکەن، بەشێوەیەک دوور بن لە قەرەباڵەغی و تێکەڵیی زۆر، ھەروەھا ماسک بەکاربێنن و دەستیان بە بەردەوام بشۆن.
ئەم رێکارانە لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت زیاتر و توندوتۆڵ‌تر بکرێت لەلایەن ھاوڵاتیانەوە بۆ ئەوەی مانگەکەمان بە سەلامەتی و ئاسوودەیی تێپەڕێت.
ب. گ. تەندروستی گەرمیان
ھۆشدارییەک لەتەندروستی گەرمیانەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.