Erbil 9°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:37

کوردستان تی ڤی دیبه‌یتێکی تایبه‌تی بۆ ساڵیادی داستانی کۆڕێ سازکرد

دیبه‌یتێكی تایبه‌ت بۆ ساڵیادی داستانی كۆرێ
کوردستان TV
100%

دوێنێ كوردستان تی ڤی له‌ ساڵیادی داستانی كۆڕێ ، دیبه‌یتێكی فراوانی به‌ ئاماده‌بوونی به‌شداربووانی فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌كانی داستانه‌كه‌ له‌ ده‌ربه‌نی كۆڕێ سازكرد. 

له‌ دیبه‌یته‌كه‌دا به‌شداربووانی داستانی كۆڕێ باسیان له‌و رۆژانه‌ كرد كه‌ سوپای رژێمی به‌عسی رووخاویان تێكشاند و نه‌یانهێشت ئه‌و هێرشه‌ فراوانه‌ی كه‌ به‌ مه‌به‌ستی داگیركردنی سه‌رجه‌م خاكی كوردستان ده‌ستیپێكردبوو، به‌ ئه‌نجام بگات. 

پێشمه‌رگه‌ به‌شداربووه‌كان له‌ میانه‌ی دیبه‌یته‌كه‌دا رۆڵی سه‌رۆك بارزانییان له‌ سه‌رپه‌رشتی كردنی شه‌ره‌كه‌ به‌رز نرخاند و رایانگه‌یاند كه‌ له‌و كاته‌دا توانییان به‌ چه‌كی سوك و ژماره‌یه‌كی كه‌می پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌ی كوردستانی به‌ سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرد، توانیان سوپای عێراق له‌ ده‌ربه‌ندی كۆڕێ بوه‌ستێنن و گورزی كوشنده‌یان له‌ سوپای دوژمن دا. 

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیبه‌یته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا كه‌ دوای شكستی دوژمن له‌ كۆڕێ، له‌ سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی دیكه‌ی شه‌ڕدا سوپای رژیمی به‌عش تێكشكا و ئه‌و داستانه‌ مێژووییه‌ به‌ خوێنی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ تۆمار كرا. 

پێشمه‌رگه‌ به‌شداربووه‌كانی شه‌ڕی كۆڕێ تیشكیان خسته‌سه‌ر زیانه‌كانی دوژمن و رایانگه‌یاند كه‌ له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌دان ته‌رمی سه‌ربازانی رژێمی به‌عسی رووخاوی عێراق كه‌وته‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ و ژماره‌یه‌ك دیكه‌ش به‌ دیل گیران و هه‌روه‌ها بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشیان كه‌وته‌ ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی تانك و زرێپۆشیشیان تێكشكاند. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.