ئەندامێکى لیژنەى شانەى قەیرانەکان لەئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایدهگهێنێت: لەمانگى رەمەزاندا قەدەغەى هاتووچۆ لەکاتژمێر 7ى ئێوارەوە تاوه‌كو 5ى بەیانى ده‌چێته بواری جێه‌بجێ كردنه‌وه.
سەلمان غەرباوى، ئەندامى لیژنەى شانەى قەیرانەکان لەئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لهراگهیاندراوێكیدا بڵاوی كرده‌وه: لەمانگى رەمەزاندا قەدەغەى هاتووچۆى نیمچەیی لە کاتژمێر 7ی ئێوارەوە تاوه‌كو 5 ى به‌ره‌به‌یان جێ به‌جێ ده‌كرێت.
راشیدهگهێنێت: بەهۆى پابەندبوونى وەزیفى و کۆمەڵایەتى هاووڵاتیان لەو مانگەدا نەتوانراوە قەدەغەى هاتووچۆى تەواوەتى رابگه‌ێندرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: له‌و مانگه‌دا چێشتخانه‌كان ته‌نها ده‌توانن كاری دیلیڤەرى بکەن و کرێکارەکانیانش ده‌بێت ڤاکسین وەربگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.