بڕیارە ئهمڕۆ شاندی دانوستانكاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، سەردانی پەرلەمانی كوردستان بکات و باسی رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی بودجەوە تاوتوێ بکات.
ئەرشەد حوسێن، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: ئهمرۆ دووشەممە 12 ى 4 ى 2021، شاندی دانوستانكاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا، سەردانی پەرلەمانی كوردستان دەکات و ڕوونكردنەوە لەبارەی رێككەوتنی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا سەبارەت بە پِڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ئەمساڵ، بدەن.
ڕاشیگەیاند: شاندی دانوستانكاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان باسی وردەكاریی رێككەوتنەكە دەكات، كە بە چ میكانیزمێك رێككەوتوون، بۆیە دەیانەوێت پەرلەمان ئاگاداری وردەكاریی رێككەوتنەكە بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.