Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:06

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ژماره‌یه‌ک بڕیاری ده‌کرد

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:

نەبەستنی ماسک سزای ھەیە، خوێندنی قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەربە وەزارەتی پەروەردە بە ئۆنلاین دەبێت، مزگەوتەکان دەکرێنەوە بە رێکاری خۆپارێزی، شوێنه‌ گشتییەکان سنووردار دەکرێن، ھەموو کۆڕ و کۆبوونەوە و گردبوونەوەیەک قەدەغەیە و، سنوورەکانی ھەرێمی كوردستان بە رووی شارەکانی دیكه‌ی عێراق وەک پێشتر دەبێت.

ڕاشیگه‌یاند: رۆژانی پێنجشەممە دەوامی فەرمانگەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە، کە لە بەیانی پێشووی وەزارەتی ناوخۆ بەھۆی دۆخی تەندروستییەوە رۆژانی پێنجشەممە کرابووە پشووی فەرمیی.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها راشیگەیاند، وردەکاریی بڕیارەکان دواتر وەزارەتی ناوخۆ لە بەیانێکدا بڵاویان دەکاتەوە و ژووری ئۆپەراسیۆن لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ناوەڕۆکی بڕیارەکان جێبەجێ دەکەن.

هه‌روه‌ها جووتیار عادل ڕاشیگه‌یاند، کە ھەفتەى داھاتوو راپۆڕتی چاکسازی دەنێردرێتە پەرلەمانی کوردستان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.