Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:29

هۆکاره‌کانی تووشبوون به‌ مایه‌سیری چییه‌؟

کوردستان TV
100%

مایه‌سیری بریتیه‌ له‌ كشانی ناسروشتی قه‌باره‌ی ده‌ماره‌كانی ده‌ریچه‌ی كۆم، گرفته‌كه‌ هاوشێوه‌ی ده‌والیه‌ له‌ ده‌ماره‌كانی جه‌سته‌دا دروست ده‌بێت.

زۆرێك له‌ مرۆڤه‌كان تووشی مایه‌سیری ده‌بن، هۆكاری تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند ره‌فتارێكی هه‌ڵه‌ له‌ ژیانی رۆژانه‌دا.

_ هه‌ڵگرتنی شتی قورس كاریگه‌ری و فشار له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی هه‌ناو دروست ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵاوسانی ده‌ماره‌كان.

_ هه‌ڵگرتنی قورسایی له‌ هۆڵی وه‌رزشكردن، زیاده‌ڕه‌وی له‌ هه‌ڵگرتنی قورساییه‌كانی هۆڵی وه‌رزشكردن ده‌بێته‌ هۆی تووشبوون به‌ مایه‌سیری.

_ دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ ته‌والێت ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی تووشبوون به‌ مایه‌سیری و دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر وا ده‌كات فشار له‌سه‌ر ده‌ماره‌كان دروست ببێت.

_ سیستمی خۆراك رۆلێكی گرنگی هه‌یه‌ له‌ تووشبوون به‌ مایه‌سیری، پشت به‌ستن به‌ خواردنه‌ له‌ قتوونراوه‌كان و چه‌وری و خواردنی خێرا زیانی هه‌یه‌.

_ پشتگوێ خستنی قه‌بزی ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی په‌ستان له‌سه‌ر جه‌سته‌ و هه‌ڵاوسانی ده‌ماره‌كان، بۆیه‌ ده‌بێت له‌و كاتانه‌دا وه‌رزش بكرێت و ریشاڵی پێویست بخورێت و بڕی ئاوی پێویست بخورێته‌وه‌.

_ پشتگوێ خستنی سكچوون به‌دیارترین هۆكاری تووشبوون به‌ مایه‌سیری داده‌نرێت و چه‌ندجار رۆیشتن بۆ توالێت له‌سه‌ر یه‌ك ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی په‌ستان له‌سه‌ر ده‌ماره‌كان.

دووگیانبوون ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی فشار له‌ ناوچه‌ی سك و فراوانبوونی ره‌حم و گۆڕانكاریی هۆرمۆنه‌كان و قه‌بزبوون كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ هۆكارن بۆ زیادبوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ مایه‌سیری.

ژێده‌ر - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.