وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه پێنج بوومه‌له‌رزه به‌گوڕه‌كانی (3،6)، (3،4) و (3،8)، (3،0) (3،7) رۆژھه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانی-یان ھه‌ژاندووه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه روانگه‌ی بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ربه ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی رایگه‌یاندووه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، پێنج بوومه‌له‌رزه به‌گوڕه‌كانی (3،6)، (3،4) و (3،8)، (3،0) (3،7) پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له قه‌زای پێنجوێن رۆژھه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانی روویانداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، دانیشتوانی قه‌زای پێنجوێن و ده‌ورووبه‌ری ھه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كان كرده‌ووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، له‌وه‌ی ئایا بوومه‌له‌رزه‌كان زیانی گیانی و مادده‌ییان ھه‌بووه یان نا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.