له میانی گه‌ری بیست و هه‌شته‌مینی خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیا یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی یانه‌كان له‌ناو یاریگای خۆی له‌گه‌ل یانه‌ی یۆنیۆن به‌رلینی میوانی یه‌كسان بوو، دوو خالی له‌ده‌ستدا .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز ئه‌رینا به‌رێوه چوو ، وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام گێمی یه‌كه‌م هیچ گۆلێكی تیادا تۆمار نه‌كرا .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست و هه‌شت جه‌مال مۆسیالای ئینگلیزی گۆلی پێشكه‌وتنی یانه‌ی باڤاری تۆمار كرد ، چوار خولهك به‌ر له ته‌واو بوونی كاتی یاسایی یاریه‌كه ماركۆس ئینگڤارتسنی دانیماركی گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی له سوودی میوانه‌كان تۆمار كرد‌و یانه‌ی یۆنیۆن به‌رلین خالێكی له یانه‌ی بایرن میونشن وه‌رگرت .
به‌م ئهنججامهش یانه‌ی باڤاری هه‌ر له پله‌ی یه‌كه‌م مایه‌وه‌و كۆی خاله‌كانیشی بۆ شه‌ست و پێنج خال به‌رزكرده‌وه‌و یانه‌ی یۆنیۆن به‌رلینیش سێزده‌هه‌مین یه‌كسان بوونی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو خاوه‌نی چل خاله‌و له پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.