Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:21

لیڤه‌رپول سه‌رکه‌وتنی ئه‌ستۆن ڤێلا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌هه‌فته‌ی سی و یه‌كه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی لیڤه‌رپول پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه‌ دواكه‌وتنی بۆ سه‌ركه‌وتن گۆڕی و به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلای میوانی برده‌وه، له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، ئه‌ستۆن ڤیلا به‌ گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش یاریزان ئۆلی واتكینز له‌ خوله‌كی چلوسێ تۆماری كرد.
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاوحه‌وتدا، محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری و ئه‌ستێره‌ی لیڤه‌رپول گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، له‌ دواساته‌كانی یاریش، یاریزان ترینت ئه‌لیكسانده‌ر ئارنۆڵد گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی ڕێدزی تۆماركرد.
 به‌م ئه‌نجامه‌ش لیڤه‌رپول سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی به‌ده‌ستهێناو كۆی خاڵه‌كانی له‌ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده‌ په‌نجاودوو خاڵ، ئه‌ستۆن ڤیلاش به‌ چلوچوار خاڵ له‌ پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی مایه‌وه.


 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.