Erbil 22°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:35

له‌کلاسیکۆی زه‌ویدا ریال مه‌درید سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بارسێلۆنا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ میانی گه‌ری سییه‌مینی خولی لالیگای ئیسپانی و له‌ دوه‌م یاری كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ یانه‌ی ریال  مه‌درید میوانداری یانه‌ی بارسێلۆنا ركابه‌ره‌ ته‌قلیدیه‌كه‌ی كردو یارییه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك .
یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لفریدۆ دی ستیپانۆ له‌ مه‌دریدی پایته‌خت به‌رێوه‌ چوو ، له‌ خوله‌كی سێزده‌ كه‌ریم بن زیمه‌ی فه‌ره‌نسی به‌ تۆمار كردنی گۆلێكی جوان ده‌رڤای گۆل تۆمار كردنی كرده‌وه‌ ، له‌ لێدانێكی راسته‌وخۆ له‌ خوله‌كی بیست و هه‌شت تۆنی كروسی ئه‌لمانی ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واو بوو.
 له‌ گێمی دووه‌م له‌ گه‌ل بارینی بارانێكی به‌هێز یاریزانانی یانه‌ی بارسێلۆنا‌ هاتنه‌وه‌ ناو یاریگاو به‌مه‌به‌ستی گۆرینی ئه‌نجامه‌كه‌ ، له‌ خوله‌كی شه‌ست ئۆسكار مینگۆزا گۆلێكی بۆ میوانه‌كان تۆمار كردو جیاوازیه‌كه‌شی بۆ گۆلێك كه‌م كرده‌وه‌ .
هێرشه‌كانی یانه‌ی كاتالۆنی به‌رده‌وامی هه‌بوو به‌لام ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه‌ نه‌بینی ته‌نها له‌ دوا خوله‌كی یاری كاسیمێرۆی به‌رازیلی كارتی سووری به‌رویدا به‌رزكرایه‌وه‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات و یانه‌ی ریال  مه‌درید بیسته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ست هێناو به‌ كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ست و شه‌ش خال و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هاته‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی و یانه‌ی بارسێلۆناش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی شه‌ست و پێنج خاله‌و له‌ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی دێت 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.