Erbil 22°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:33

وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتییان دەکات ڤاکسین وەربگرن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا لە هاوڵاتییان دەكات ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن و  راشیده‌گه‌ێنێت: کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتی دەدات بە وەرگرانی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا.
 
ئەمڕۆ یەكشەممە 11 ى 4 ى 2021 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بۆ سەلامەتی خۆیان و خانەوادەیان بۆ وەرگرتنی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا، خۆیان ناونووس بکەن لە پۆڕتاڵ و سیستەمی ئۆنڵاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم لینکە http://vac.health.digital.gov.krd/.
 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:  کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتی دەدرێت بە وەرگرانی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ بەکارهێنانی لە فڕۆکەخانەکان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.