Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 22:23

له‌ رۆژانی داهاتوو چەند کاروانێکی دیکەی ڤاکسین ده‌گاته‌ عێراق

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: له‌ رۆژانی داهاتوو كاروانێكی دیكه‌ی پێكوته‌ی كۆرۆنا ده‌گاته‌ عێراق.

سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: له‌ رۆژانی داهاتوو چەند كاروانێكی دیكەی ڤاكسین ده‌گاته‌ به‌غدا.

لای خۆشیه‌وه‌ عەبدولغەنی ساعدی بەڕێوەبەری تەندروستی له‌ شاری به‌غدا رایگەیاند: تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ناخوازراو بەهۆی بەکارهێنانی ڤاکسینەکانی کۆرۆناوە له‌ عێراق تۆمار نەکراوە.

عەبدولغەنی ساعدی گوتیشی: لە کۆی چل ملیۆن هاووڵاتی عێراقی تا ئێستا نزیكه‌ی سه‌د و بیست و شه‌ش هەزار کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، ئەوەش رێژەیەکی زۆر کەمە بۆ دروستکردنی بەرگری گشتی سەرەرای بەردەستبوونی ڤاکسینەکان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد عێراق هەموو رێوشوێنەکانی تەواوکردووە، بۆ دابینکردنی بیست و یه‌ك ملیۆن و پێنجسه‌د هەزار ژەمە ڤاکسینی دیکە، کە لە چیندا رۆژی داهاتووە دەگات بە دەستمان، هەرسێ جۆری ڤاکسینی سینۆفارمی چینی، فایزەری ئه‌مه‌ریكی و ئەسترازینیکای بریتانی بەسەر هەموو دامەزراوە تەندروستییەکاندا دابەشدەکرێت.

هاوکات، رەبیع فەلاح ئەندامی تیمی پزیشکی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق به‌ میدیا عێراقییه‌كانی رایگەیاندووه‌، تا ئێستا هیچ جۆرە کاریگەرییەکی خراپی ڤاکسینەکان تۆمار نەکراون، کاریگەرییە لاوەکییەکان سادەن و هەموو جۆرە کوتانێک ئەو کاریگەرییە لاوەکییانەی هەیە.

به‌ده‌نگه‌وه‌ نه‌هاتنی هاووڵاتییانی عێراق بۆ ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا له‌ كاتێكدایه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه‌ به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت له‌ نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقیش پتر له‌ نۆسه‌د و یازده‌ هه‌زار كه‌س دووچاری ڤایرۆسه‌كه‌ هاتوون له‌و ڕێژه‌یه‌ش هه‌شسه‌د و چوار هه‌زار و حه‌فسه‌د و حه‌فتا و دوو تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و چوارده‌ هه‌زار و شه‌شسه‌د و چل و یه‌ك كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.