به‌پرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: چه‌ند لایه‌نێكی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و لایه‌نێكی كوردی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن پارتی نه‌گه‌ڕێته‌وه شاری كه‌ركووك.
دكتۆر محه‌مه‌د خورشید به‌پرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: پارتی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له شاری كه‌ركووك ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له ئێستاوه پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه ئاماده‌كردووه هاوكات چه‌ند به‌ربژێرێكی له‌و سنووره ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ شاری كه‌ركووك دكتۆر محه‌مه‌د خورشید رایگه‌یاند پارتی به مه‌رجی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك ده‌گه‌ڕێته‌وه شاره‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو چه‌ند لایه‌نێكی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و لایه‌نێكی كوردی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن پارتی نه‌گه‌ڕێته‌وه شاری كه‌ركووك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.