ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/4/10 له به‌غدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت سه‌رۆكى كۆمكارى عه‌ره‌بى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا كۆك بوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ئارامى و سه‌قامگیرى بۆ عێراق دابین ده‌كات و دواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان عیراق ده‌بێته‌وه به وڵاتێكى به‌هێزى ناوچه‌كه و ڕۆڵى ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تیى خۆى ده‌گێڕێت و جه‌ختیان كرده‌وه كه بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختى و ته‌حه‌دییه‌كانى ئه‌م قۆناغه، هاریكاریى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌موو هێز و پێكهاته‌كان پێویست و گرنگه.
به‌ڕێز ئه‌لغه‌یت ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه عێراق سه‌رچاوه‌ى مرۆیى و سروشتیى ده‌وڵه‌مه‌ندى هه‌یه و هه‌موو پشتگیرییه‌كى كۆمكارى عه‌ره‌بى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان و تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر دووپات كرده‌وه و به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌ردانى باره‌گاى كۆمكارى عه‌ره‌بى له قاهیره بانگهێشت كرد.
نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه ئێمه له به‌غداین بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وڵات دۆخى عێراق و هاریكارى و هه‌ماهه‌نگى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌كان تاوتوێ بكه‌ین و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ش ئیراده‌ى چاره‌سه‌رمان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور هه‌یه و ده‌بێ هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن تاكو سه‌قامگیرى له عێراق بێیته ئاراوه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.