نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه هه‌موو كێشه و گرفته‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و له چواچێوه‌ى سیستمى فیدراڵیدا چاره‌سه‌ر بكات.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/4/10 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا، هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و تاوان و هاریكاریى هه‌ردوولا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، دۆخى ته‌ندروستى و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆڤید_19 و زیادبوونى ژماره و ڕێژه‌ى تووشبوون به په‌تاكه و هه‌وڵه‌كان بۆ دابینكردنى خزمهتگوزرایى ته‌ندورستى و پێكوته، تاوتوێ كران.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ستایشى به‌ره‌وپێشچوونى دامه‌زراندنى میكانیزمه ده‌ستوورییه ناوخۆیییه‌كانى كرد و ئاماژه‌ى به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسى دادگاى فیدراڵى و تێپه‌راندنى یاساى بودجه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دا و هیواى خواست به وردى جێبه‌جێ بكرێت و له‌سه‌ر بنه‌ماى دادگه‌رى له دابه‌شكردنى سامانه‌كاندا، پابه‌ندى پێوه بكرێت.
به‌ڕێز كازمى هه‌روه‌ها جه‌ختى له پێویستیى تۆكمه‌كردنى هاریكاریى ئه‌منیى نێوان به‌غدا و هه‌ولێرى كرده‌وه به شێوه‌یه‌ك كه سه‌قامگیریى ناوخۆیى دابین بكات و ڕێ له هه‌ر بۆشایییهكى ئه‌منى بگرێت كه تیرۆر و تاوانى ڕێكخراو بیقۆزێته‌وه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى بۆ به‌غدا، كۆمه‌ڵێك په‌یامى دروست بۆ ته‌واوى عێراقییه‌كان ده‌نێرێت و ده‌بێته هۆى بنیاتنانى متمانه و نیشاندانى نیازپاكییه، گیانى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیش له هه‌موو بواره‌كاندا هان ده‌دات له‌پێناو به‌رژوه‌ندیى وڵات‌دا، ئاماژه‌ى به سه‌ردانى داهاتوویشى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى به‌غدا ده‌ربڕى و باسى له هه‌وڵه سیاسى و دیپلۆماسى و ئابوورییه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كرد و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانى ڕابردووى عێراق و سه‌ردان و دیداركانى به‌ڕێز كازمى، پێگه‌ى عێراقى خسته‌وه به‌رچاو و ڕۆڵى ئاساییى وڵاتى له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش ده‌گێڕێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر په‌یڕه‌وكردنى دانایى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه ناوخۆییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هاریكاریى ئه‌منى و به‌ره‌وپێشبردنى به پێویست له قه‌ڵه‌م دا، هه‌موو پشتگیرییه‌كیشى بۆ حكوومه‌تى فیدراڵ و تۆكمه‌كردنى پێگه‌ى ده‌وڵه‌ت دووپات كرده‌وه به شێوه‌یه‌ك بتوانێت به‌ره‌نگارى ته‌حه‌دییه‌كان ببێته‌وه.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستایشى تێپه‌ڕاندنى یاساى بودجه‌ى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ڕێگه بۆ سه‌قامگیریى زیاتر و پێشكه‌وتنى عێراق خۆش ده‌كات.
بارودۆخى ئێستاى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵ و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، دوایین سه‌ردانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ فه‌ره‌نسا، پێشهاته‌كانى په‌تاى كۆڤید_19 و كاریگه‌رییه‌كانى، پرۆسه‌ى كوتان و ڕێكار و هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، بارودۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌شیان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیى هاوكارى و پێكهوهكردنى هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته عێراقییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌یرانه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى باشتر كرده‌وه و هیوایان خواست په‌سه‌ندكردنى یاساى بودجه‌ى عێراق سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و جێبه‌جێ بكرێت. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه میكانیزمێكى كارا بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان و پشتگیریى هاوپه‌یمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش پێویسته و ده‌بێ كارى له‌سه‌ر بكرێت.
نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه هه‌موو كێشه و گرفته‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و له چواچێوه‌ى سیستمى فیدراڵیدا چاره‌سه‌ر بكات و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته عێراقییه‌كان پێكه‌وه كار بۆ ئارامى و سه‌قامگیرى له عێراق و ناوچه‌كه بكات، چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیشى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ به كلیلى ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق له قه‌ڵه‌م دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.