وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند: شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی: لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت ڕاسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی ئەم هەفتەیە بێنه په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و هه‌ردوو لێژنەی دارایی و سامانه سروشتییه‌كان كۆببنەوە، لەبارەی دۆخی دارایی و پرسی ڕێکەوتنی هەرێم و بەغدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.