ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی، ئه‌حمه‌د ئه‌بو غیت له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن كۆبوویه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به ھاوبه‌شی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد.
ئه‌حمه‌د ئه‌بو غیت له كۆنگره رۆژنامه‌وانیدا، پاڵپشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ عێراقی راگه‌یاند و جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ھه‌موو بواره‌كاندا، پاڵپشتیی له عێراق ده‌كه‌ن و گوتی:"له داھاتوودا، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی عێراق سه‌ردانی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له پێشھاته‌كانی كۆمكاری عه‌ره‌بییدا ئاگاداربن".
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن باسی له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی، ئه‌حمه‌د ئه‌بو غیت كرد و گوتی:"له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌بو غێت ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی گرنگمان تاوتوێكرد له‌وانه‌ش ره‌وشی سووریا".
فوئاد حوسێن راشیگه‌یاند كه ھه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجامی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی كه به‌رپرسانی عێراق به‌م دواییانه بۆ ژماره‌یه‌ك وڵات ئه‌نجامیانداوه، خراوته به‌رباس له‌سه‌روویانه‌وه سه‌ردانه‌كانی ئه‌م سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی بۆ سعوودیه و ئیمارات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی، ئه‌حمه‌د ئه‌بو غیت به‌سه‌ردانێك گه‌یشتبووه به‌غدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.