بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و كادیرانی تەلەفزیۆنی دەلال..
بەبۆنەی (١٥)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی(تەلەڤزیۆنی دەلال) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی کەناڵە ئازیزەکەتان دەكەین و، ئومێدەوارین هەمیشە بەردەوام بن لە پێشكەوتن.
دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی دەلال وەك كەناڵێكی ناوخۆیی پێشەنگ بەر لە ١٥ ساڵ لەو دەڤەرە ئازیزەدا دەستكەوتێكی دیكەی گرنگی پارتیمان بوو بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری راگەیاندن و رۆشنبیریی و كوولتوری كوردیی.
تەلەڤزیۆنی دەلال خاوەن پەیامێكی راست و روونە و شانبەشانی كەناڵەكانی دیكەی میدیایی هەردەم لە رێی بەرنامە و پرۆگرامەكانیەوە رۆڵی شیاوی خۆی گێڕاوە بۆ داكۆكیكردن لە دۆزە رەواكەمان و پێشكەوتنی كۆمەڵگە و زمان و ئەدەبیاتی رەسەنی كوردایەتی، بۆیە مایەی شانازی و دەستخۆشییە.
لەم یادەدا هەمدیسان پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ تەلەفزیۆنی دەلال دووپات دەكەینەوە و بەهیواین داگیرساندنی مۆمێكی تری تەمەنی تەلەفزیۆنی دەلال دەستكەوت و سەركەوتنی زیاتر بێت بەرەو پێشكەوتن...
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٠ـی نیسانی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.