كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه ھه‌ڵبژارنی پێشوه‌خته له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا له 10ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، ئه‌نجام ده‌درێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پاشگه‌زبوونه‌وه له واده‌ی ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه و پڕۆسه‌كه‌یش له 10ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئه‌نجام ده‌درێت.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوای له‌و ھاووڵاتییانه‌ی كه مافی ده‌نگدادنیان ھه‌یه كردووه كه به‌رله 15ی ئه‌م مانگه، سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی تۆماركردن بكه‌ن و داتاكانیان نوێ بكه‌نه‌وه.
له مانگی ئاداری رابردوودا، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاندبوو، 30ی ھاوپه‌یمانی كه له 250 پارت پێكھاتوون، په‌سه‌ندكراون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا بكه‌ن.
پێشتر كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاندبوو، 25 ملیۆن و 139 ھه‌زار و 375ده‌نگده‌ر مافی به‌شدارییكردنیان له ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ھه‌یه كه بڕیاره له 10ی تشرینی یه‌كه‌می داھاتوودا، به‌ڕێوه‌بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.