موقته‌دا سه‌در هۆشدارییه‌ك ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی عێراق و هێزه بیانییه‌كانی نێو خاكی عێراق ده‌كات.
موقتەدا سەدر، رێبه‌ری رەوتی سەدر له باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رجه‌م هێزه بیانییه‌كانی دیكه له عێراق داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات چه‌ند خاڵێك جێبه‌جێ بكات له گرنگترینیان ده‌سته‌وه‌رنه‌دانه له كاروباری ناوخۆی عێراق.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لەپەیامێكدا بۆ حكومەتی عێراق سەبارەت بە مانەوەی هێزە بیانییەكان رایگەیاندووە: نابێت هێزە بیانییەكان دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی عێراق بكەن، پێویستە مانەوەیان بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بێت، نابێت عێراق بكەنە گۆڕەپانی دەستدرێژی بۆ سەر هیچ وڵاتێك، بە تایبەت وڵاتانی دراوسێ، ناكرێت وەك داگیركا‌ر بمێننەوە و نابێت بوونی سەربازییان بمێنێ.
هەر بەپێی پەیامەكەی سەدر ئاسمانی عێراق وەك زەوی و سنوورەكەی خاوەن سەروەرییە و نابێت بیانییەكان دەستوەردان لە كاروباری ئاسمانی عێراق بكەن، هه‌روه‌ها نابێت نوێنەرایەتی دیپلۆماسی‌یان بە ژمارەیەك بێت كە جێی نیگەرانی بێت و پێشینەی دیپلۆماسی نەبێت و پێویسته بوونیان لە بنكە سەربازییەكان نەمێنێ و ئەو بنكانە بگەڕێنەوە بۆ دەستی هێزە ئەمنییەكان. له ئەگەری پابەند بوونی هێزه بیانییه‌كان به‌و خاڵانه، ئەوا لەسەر هێزی بەرەنگاری نیشتمانی عێراق پێویسته كردە چه‌كدارییه‌كان بە هەموو شێوەیەك لە دژیان رابگرێت.
پێویستە حكومەتیش سزای هەركەسێك بدات هێرش بكاتە سەریان، ئەگەریش هێزە بیانییەكان رێككەوتن بشكێنن ئەوا بە دوور نازانرێت فەرمان دەربكەم لە دژیان و هێزی سەربازی لە دژیان بجوڵێنم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.