دوای پهسهندكردنی بودجه گفتوگۆكانی نێوان ههرێم و بهغدا لهسهر پرسی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ههرێم دهستپێدهكاتهوه.
سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی حكومهتی هەرێم رایگهیاند، بەمنزیكانە دەستدەكرێتەوە بە گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان، كە لە دوای ڕووداوەكانی شازدهی ئۆكتۆبەرەوە دۆخی ئەمنی و سیاسی ئەو ناوچانە تێكچووە.
لە دوای پەسەندكردنی بودجەی عێراق، بڕیارە حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەستبكاتەوە بە گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عێراق لەسەر پرسی خاك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم.
عبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لیژنەیەكی پێكھێناوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بارودۆخی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
گوتیشی: لەماوەیەكی نزیكدا گفتوگۆكان دەستپێدەكەنەوە، چونكە بەشێكی پەیوەستە بە خاك و دیموگرافیای ئەو ناوچانە و دەربەدەربوونی سەدان ھەزار ھاووڵاتی كورد. بڕیارە سەرەتای ھەفتەی داھاتو شاندی ئەمنی عێراقی جارێکی دیكە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان. تا ئێستاش بەشێکی زۆری ناوچە کوردستانییەکان له بۆشایی ئەمنیدان و بە بەردەوامیش ھەڕەشەی داعشیان لەسەرە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دوای پەسەندکردنی یاساى بودجەی عێراق، ئەوەی گفتوگۆی لەسەر دەکات لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بابەتی خاکە و ئەو دەستدرێژیانەیه، كه کراوەنەتە سەر ناوچە کوردستانییەکان. بۆ ئەمەش چەند لیژنەیەکی ئەمنی و سیاسی پێکھێناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.