ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ئەمشەو، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچوون و بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان سەردانی هێزەکانی (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانى، پێشمەرگە، پۆلیسی هاتووچۆ) ى كرد.
له به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی سەرجەم هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆی كرد و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و ئەفسەر و كارمەندان كرد لە بەرامبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان لەماوەی قەدەغەی هاتووچۆ.
هەروەها سوپاسى خه‌ڵکی سنووری پارێزگای هەولێر كرد کە ئه‌مشه‌و سه‌لماندیان پێگیرن به بڕیاره‌کانی لێژنەی باڵای کۆرۆنا و ژووی ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر و هاوکارن و ڕایگه‌یاند: شانازییه ئه‌و خه‌ڵکه‌مان هه‌بێ و ئێمه‌ش خزمه‌تکاریان بین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.