ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر 4ی ئێوارە 8/4/2021 بهسهرپهرشتی قائیمقامی قەزای چۆمان و ئامادەبوونی ئەندامانی ژووری ئۆپەراسیۆنی قەزای چۆمان بۆ بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەدیوانی قائیمقامیەت کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا تیشک خرایە سەر بڕیار و ڕاسپاردەکانی بەیانی ژمارە (14)ی ساڵی 2021ی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا و ڕاگەیندروای پارێزگای هەولێر پابەندبوونی بڕیار و ڕاسپاردەکان دووپاتکرایەوە.
ڕێککاری پێویست بۆ دەستپێکردنی قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی سنووری قەزای چۆمان و هەر چوار ناحیەکانی، لە كاتژمێر (8)ی شەو تاوەکو (6)ی بەیانی گرتەبەر و سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس ، پۆلیسی بەرگری شارستانی ، پۆلیسی هاتوچۆ) ڕاسپارد له كاتژمێر (6)ی ئێوارهوهی ئەمڕۆوە ئامادهكاریی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە بکرێت.
داوا لە هاوڵاتییانی سنووری قەزای چۆمان و ناحیەکانی گەڵاڵە سمیلان قەسرێ حاجی ئۆمەران دەکهین، وێڕای پابەندبوون بە بڕیار و ڕێکارەکان، لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتیی و سەلامەتی گیانی خۆیان هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی، پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزیبن.
هاوڵاتیانمان ئاگاداردەکەینەوە بەتایبەتی ئەوانەی بەسەردان لە دەرەوەی شاری چۆمان و ناحیەکانن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە نێو ماڵەکانیان ، بەهۆی دەستپێکردنی قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی بازگەکان، بەر لەکاتژمێر (8)ی ئیمشەو بگەڕێنەوە نێو شار.
ئەم بڕیارانە لە كاتژمێر (8)ی ئەم شەو ( 8/4/2021 ) تاوەکو ( 12/4/2021 ) لە قەزای چۆمان و ناحیەکانی سنوورمان و تەواوی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.