Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:24

نرخی به‌رمیلێک خاوی برێنت گه‌یشته‌ 62 دۆلار و 61 سه‌نت

کوردستان TV
100%

نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، گه‌یشته‌ 62 دۆلار و 61 سه‌نت.

دوێنێ نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت گه‌یشته‌ 63 دۆلار و 55 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ 63 دۆلار و 16سه‌نت ته‌واو كرد، كاتژمێر 09:46ی به‌یانی ئه‌مڕۆ، نرخه‌كان به‌ رێژه‌ی سه‌دا 0،87 دابه‌زینیان به‌خۆوه‌بینی و به‌رمیلێك خاوی برێنت به‌ 62 دۆلار و 6 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

له‌ هه‌مان كاتدا به‌رمیلێك خاوی رۆژئاوای تێكساس به‌ 59 دۆلار و 20 سه‌نت فرۆشرا.

زیادبوونی یه‌ده‌گه‌كانی به‌نزینی ئه‌مریكا رۆڵی هه‌بووه‌ له‌ دابه‌زینی خواست له‌سه‌ر نه‌وت و دابه‌زینی نرخه‌كان.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ڕێژه‌ی سه‌دا شه‌ش گه‌شه‌ی كردووه‌ له‌ كاتێكدا پێشبینی گه‌شه‌ی ئابووریی نێوده‌وڵه‌تی رێژه‌ی سه‌دا 5،5ی دیاریی كردبوو، ئه‌مه‌ش رێگری له‌ دابه‌زینی زیاتری نرخی نه‌وت كرد.

له‌ هه‌مان كاتدا دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران كه‌ له‌ئێستادا له‌ ڤییه‌نا-ی پایته‌ختی نه‌مسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نیگه‌رانی له‌ زیادبوونی خستنه‌بازاڕی نه‌وت زیاتركردووه‌ و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت دروستكردووه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.