Erbil 5°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:56

لەگەرمیان بەغازی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا دادەمەزرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبا گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای ئەگریکۆری بریتانی واژۆ دەکات
 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: به‌ئاماده‌بوونی كەمال محمد ساڵح وەزیری كاربا وئەحمەد موفتی بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیای ئەگریگۆی بەریتانی واژووكرا بەمەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی كارەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەی وێستگەی 165 مێگاواتی گەرمیان و چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگ و گرفتانەی تێدە بەردەم دامەزراندنی وێستگەكە ، كە بڕیارە لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا 100 مێگاواتی كارەبای لێ بەرهەم بێت. 
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ئەمەش یەكەمجارە لە گەرمیان بەغازی بەفیڕۆچووی كێڵگە نەوتی یەكان وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا دادەمەزرێت كە جگە لەسوودە ئابوورییەكەی بۆ پاراستنی ژینگەی ناوچەكەش گرنگی رادەبەدەری هەیە.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.