لە هەفتەی بیست ونۆیەمی خولی ئیسپانیا‌و له یاری دێربی هه‌رێمی باسك، یانەی ڕیال سۆسیداد میوانداری یانەی ئەتلەتیك بلباوی كرد، لەئەنجامدا، هەردوو تیپ بە گۆڵێك بۆ هەریەكەیان یەكسان بوون.
یاریەكە له یاریگای ئه‌نۆیتا له شاری سان سیباستیان به‌ڕێوه‌چوو، گێمی یەكەم بە یەكسان بوونی هەردوو یانە بێ گۆڵ تەواوبوو، لە گێمی دووەم و لە خولەكی هەشتاوپێنجدا، یاریزان ئاسێر ڤیلا لێبری گۆڵێكی بۆ بلباو به لێدانی سه‌ر تۆماركرد.
دوای چوار خولەكی دیكەش، یاریزان ڕۆبێرتۆ لۆپێز گۆڵی بەرامبەری سۆسیدادی به شێوازێكی جوان بەدەستهێناو ئەنجامی ڕووبەڕوو بوونەوەكەی یەكسان كردەوە، بەم ئەنجامەش كۆی خاڵەكانی سۆسیداد لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ چل وشەش خاڵ بەرزبووەوەو بلباویش لە سێیەم یاری لەسەریەكی لالیگا یەكسان بوو و ژمارەی خاڵەكانی لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەند گەیشتە سیی و شەش خاڵ.
ئه‌م یاریه دووه‌م ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌م دوو تیپه بوو له ماوه‌ی چوار ڕۆژ، دوای ئه‌وه‌ی شه‌ممه‌ی ڕابردوو هه‌ردوو یانه له یاری كۆتایی دواخراوی وه‌رزی ڕابردووی جامی شای ئیسپانیا به‌یه‌ك گه‌یشتن و له‌ئه‌نجامدا سۆسیداد به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی بۆ سێیه‌م جار له مێژووی خۆی برده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.