لە گەڕی چوونی قۆناغی چارەگی كۆتایی چامپیۆنس لیگ، یانەی چێڵسی سەركەوتنێكی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی پۆرتۆی میوانداری بردەوە.
بەهۆی ڕێكارەكانی هەردوو حكومەتی پۆرتوگال و بریتانیا بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، یاریەكە لە پۆرتوگال نەكراو بۆ یاریگای ڕامۆن سانچێز بیزخوان لە شاری سیڤیلیەی ئیسپانیا گواسترایەوە.
لە خولەكی سی و دوودا، یاریزان ماسۆن ماونت گۆڵێكی بۆ چێڵسی تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە بە سوودی بلوز تەواوبوو.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی هەشتاوپێنجدا، بێنجامین چیلوێل ههڵهیهكی بهرگریكارانی پۆرتۆی قۆستهوهو گۆڵی دووەم و دڵنیایی یانە لەندەنیەكەی بەدەستهێنا، یاری گەڕی هاتنی قۆناغی چارەگی كۆتایی لە نێوان هەردوو یانە بە هەمان شێوە لە یاریگای ڕامۆن سانچێز بیزخوان له سیڤیلیەو لە سێزدەی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.