پۆلیسى راپەڕین رایدەگەیەنێت: لە قەڵادزێ لاوێكی خاوەن پێداویستى تایبەت دواى بەربونەوەى لەسەربان گیانی لەدەستداوە.
لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی راپهرین بڵاوی كردهوه: ئێوارەی دوێنێ چوارشهممه 7ى 4ى 2021 ، هاوڵاتییەکی خاوەن پێداویستی تایبەت (شەلەل دەماغ) بەناوی (ئـ . ع . م) رەگەزی نێر، لەدایک بوی ساڵی (1997) دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی شەهیدان، بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و بەهۆی سەختی برینەکەشیەوە گیانی لەدەستدا.
راشیدهگهیهنن: بەوتەی کەسوکارەکەی کوڕەکەیان خاوەن پێداویستی تایبەتە و ئێوارەی ئەمڕۆ پاش ئەوەی چۆتە سەربانی ماڵەوە بەربۆتەوە و بەوهۆیەشەوە بە سەختی بریندار بووە و دواتر گیانیلەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.