Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:47

تەندروستی هەولێر لەبارەی ئه‌و هاووڵاتیه‌ی ڤاکسینی کۆرۆنای وه‌رگرتووه‌ روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی هاووڵاتییەک بڵاوکردووەتەوە کە دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا نیشانەی لێدەرکەوتووە، ده‌ڵێت: چارەسەری تەواوی پێشکەش کراوە ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌.
 
سەبارەت بەو بەڕێزەی کەوا نیشانە لێ دەرکەوتووە دوای وەرگرتنی پێکوتە
لەڕۆژی دووشەمە بەرواری 5/4/2021 بەیانیەکەی لە بنکەیەکی تەندروستی پێکوتەی دژە کۆڕۆنای وەرگرتووە، وە لەڕۆژی دوایی سێشەممە 6/4/2021 تووشی ئازاری لەش و تا هاتووە کە ئەم نیشانە لاوەکیانەی وەك تا و لەرز و ژانی لەش چاوەڕوانکراوە و لەهەندێك کەس ڕوودەدات و لەوانەیە بۆ ماوە 24 بۆ 48 کاتژمێر بمێنێتەوە، ئەم نەخۆشە ئەمڕۆ 7/4/2021 سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کردووە چارەسەری تەواوی پێشکەش کراوە بۆ ماوەکی کاتی ماوەتەوە و دواتر نێردراوەتەوە ماڵەوە، تیمی پاراستنی تەندروستی پەیوەندی بەناوبراو کردووە و بەردەوام چاودێری دۆخی تەندروستی ئەم بەڕێزە دەکات تەنها پێویستی بە پشوو هەیە لەگەڵ ئەو چارەسەریانەی کە تا دێننە خوارەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.