له راگهیهندراوێكی پۆلیسی ههولێر هاتووه، هێزهكانیان تۆمەتبارێکیان دهستگیركرد، بە ناوی ئاسایشەوە ڕێگری لە هاووڵاتیان کردبوو.
بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ا.ص.م) لە شەقامی 100 مەتری نزیک (فامیلی مۆڵ) دەستگر کرد، کە لە گەڕەکی هەولێری نوێ بە ناوی ئاسایشەوە ڕێگری لە هاووڵاتییەک کردبوو و پارە و مۆبایلی لێ ستاندبوو.
تۆمەتباری ناوبراو، کە هاووڵاتییەکی مەدەنییە و هیچ پەیوەندییەکی بە هێزەکانی ئاسایشەوە نییە، دوای دەستگیرکردنی، ڕادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.