سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی هەموو پابەندییەکانی بەپێی یاسای بودجەی گشتی عێراق.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7 ى 4 ى 2021 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئهنجامدا.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، مەسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، تاوتوێی رهوشی ئێستای ههرێمی كوردستان و پرسی پهیوهندییهكان لهگهڵ حكومهتی فیداڕاڵی عێراق و پەسەندکردنی بودجە و چهند خاڵێكی دیكه كرد .
مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لهكۆنگره رۆژنامهوانییهكهدا رایگهیاند: پرسی بودجە بە سیاسی کرابوو و تێپەڕاندنیشی دەستکەوتێکە بۆ خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان.
راشیگهیاند: هەر جۆرە نزیكبوونەوەیەك لە نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان، دەستكەوتە بۆ خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستان، بۆ هەموو خەڵكی ئەم وڵاتە تەبایی سەركەوتنە و بۆ هەموو لایەكیشە. كێشەكان كێشەی یاسایی و تەكنیكی و مالی نەبوون، كێشەی سیاسی بوون، بۆ ئەوە بوون بەشێك لە مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان پێشێل بكرێت. سەركەوتنی حكوومەتی هەرێم بۆ ئەوە بووە كە داكۆكیمان لە پاراستنی مافە دەستوورییەكانی خۆمان كردووە. لە هەمان كاتدا حكوومەتی فیدڕاڵی پابەندە بە ناردنی بەشی هەرێمی كوردستان. ئەمە پێویستی بە تەداخولی سیاسی هەبووە وەك باسم كرد كە سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆكی حزبەكانی عێراق لەسەر هێڵ بوو و قسەی كرد، ئەمە ڕۆڵی هەبوو لە گۆڕینی تێڕوانینی ئەوان و ئێمەش لەگەڵ هەموان لەسەر هێڵ بووین تا یاساكە تێپەڕێندرا.
لەبارەی لێبڕینی مووچەش رایگەیاند، کاری لەپێشینەمان دابینکردنی مووچەیە.
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە هەموو ئەرکەکانی سەر شانی بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە جێبەجێ بکات ، داوای لە بەغداش کرد، لەلای خۆیەوە پابەندی یاسای بودجە بێت. گوتیشی، ئێمە لەپێش چاوی رای گشتیی کوردستان، عێراق و جیهان دەڵێین، کە هەرێمی کوردستان پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی دەکەوێتە سەر شانی، هیوادارین عێراقیش پابەند بێت.
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لەبارەی لێبڕینی مووچەی مووچەخۆران وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان پەرۆشە مووچە لە کاتی خۆی بدرێت.. ئێستاش بەپێی ئەو داهاتانەی هەن کە داهاتی نەوتی، ئەو پارەیەی حکومەتی عێراق دەینێرێت و نیوەی داهاتی ناوخۆن، هەوڵدەدەین ئەو پارەیەی دەمێنێتەوە بیخەینە سەر مووچە.. بێگومان کاری لەپێشینە ئەوەیە ئەو پارەیەی هەیە بخرێتە سەر مووچەی فەرمانبەران.
ههروهها رایگهیاند: یوادارم هەرچی زووە بگەینە ئەو ئامانجە کە ئەوەش پێدانی مووچەی فەرمانبەرانە بەبێ لێبڕین.
باسی لەوەشکرد، ئێمە چاوەڕێی ئەوە لە حکومەتی فیدراڵی دەکەین پابەندی خۆی بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان بۆ مانگەکانی 1و 2و 3 جێبەجێ بکات، هەروەها لێرەوە من رایدەگەیێنم کە ئێمە داوامان لە هەموو وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم کردووە ئامادەکاری بکەن خۆیان ئامادە بکەن بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەم یاسایە یاسای بودجە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.