Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 03:10

له‌یه‌ک ڕۆژدا زیاتر له‌ 17 هه‌زار حاڵه‌تی توشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ئێران تۆمارکراون

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا زیاتر له‌ 17 هه‌زار حاڵه‌تی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا  تۆماركراوه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی فرانس پرێس، سیما سادات لاری، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران دوێنێ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17,430هه‌زارو حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون.

هه‌روه‌ها وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا 174 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ژێده‌ر/ فرانس پرێس/ ده‌نگی ئه‌مریكا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.