Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 03:07

عێراق رێوشوێنی نوێ سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌مانگی ره‌مه‌زان ئاشکرا ده‌کات

کوردستان TV
100%

شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وورده‌كاری نوێی سه‌باره‌ت به‌ كاتژمێره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌مانگی ره‌مه‌زان ئاشكرا كرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ جه‌واد موسه‌وی، بڕیارده‌ری شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له‌لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: رێوشوێنه‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌مانگی ره‌مه‌زان هه‌روه‌كو خۆی ده‌مێنێ و رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واو ده‌بێت و قه‌ده‌غه‌ی رێژه‌ییش دوای به‌ربانگ راسته‌وخۆ ده‌ست پێده‌كات .

جه‌واد موسه‌وی جه‌ختیكردۆته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن .

هه‌روه‌ها بڕیارده‌ری شانه‌ی قه‌یرانه‌كان داوای له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد كه‌ رێوشوێنه‌كانی سه‌ڵامه‌تی و ته‌ندروستی توندتر بكه‌نه‌وه‌.

شایانی باسه‌ دوێنێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا حه‌وت هه‌زار و 300 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و 33 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ .
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.