Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 03:13

ئه‌مڕۆ 7ی نیسان رۆژی ته‌ندروستیی جیهانییه‌

نیوه‌ی دانیشتووانی جیهان له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ته‌ندروستی بێبه‌شن
کوردستان TV
100%

ساڵانه‌ له‌ رۆژی 7ی نیسان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان، رێكخراو و ده‌زگا ته‌ندروستییه‌ جیهانییه‌كان پێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌باره‌ی پاراستنی ته‌ندروستییان.

هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستنیشان كردنی رۆژێك بۆ رۆژی ته‌ندروستیی جیهانیی ،ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1948 كۆمه‌ڵه‌ی ته‌ندروستیی جیهانیی سه‌ربه‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی داوای ته‌رخانكردنی رۆژێكی كرد بۆ "رۆژی ته‌ندروستیی جیهانیی" به‌مه‌به‌ستی یادكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی، هه‌ر بۆیه‌ له‌ ساڵی 1950وه‌ ساڵانه‌ له‌ رۆژی 7ی نیسان یادی "رۆژی ته‌ندروستیی جیهانیی" ده‌كرێته‌وه‌ و بابه‌تێك له‌ بواره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ته‌ندروستی هه‌ڵده‌بژێردرێت.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی، تا ئێستا ملیۆنان كه‌س له‌ جیهاندا ده‌ستییان به‌ خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ناگات و نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتووانی جیهان له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بێبه‌شن.

ئا/ كامران

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.