Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 03:08

ئایا ڤاکسینی دژه‌ کۆڕۆنا خەڵک دەکوژێت ؟

کوردستان TV
100%


جێگای داخە میدیاکانی کوردستان لەبری ئەوەی ڕاستیە زانستیەکان دەربارەی ڤاکسینەکان بۆ خەلک روونبکەوە ، بەدیاریکرای ڤاکسینی ئەسترازێنیکا, کە لە ئێستادا برێکی کەمى لە کوردستان لەبەردەستە ، خه‌لأك ده‌تۆقێنن!
 ئەو کەناڵانەی لافی ئەوە لێدەدەن، كەزۆرترین بینەریان ھەیە، بە مانشێتەکانیان خەڵك لە وەرگرتنی ڤاکسین ساردەكەنەوەو دەیانترسێنن، لەبری ئەوەی باسی ئەوە بکەن، کە لە ولاتێكی وەكو  بەریتانیا تا ئێستا ١٩ ملیۆن کەس ئەو ڤاکسینەی وەرگرتووە ، باسی مردنی حەوت کەس بەهۆی ئەو ڤاكسینەوە ، کە تا ئێستاش بە تەواوی یەکلانەبۆتەوە.
 ئەو مردنە پەیوەندی راستەوخۆی بە ڤاکسینەكەوە ھەیە! گریمان  یٔەگەر ئەمە یەکلاش بووەوە، ئەو ژمارەیە زۆر كەمە بە بەراورد بە ملیۆنان خەڵك، كە سوودیان لەو ڤاكسینە بینیوە. بۆ نمونە ئەگەر پێنج ملیۆن كەس لە کوردستان ڤاکسینی ئەسترازێنیکا وەرگرن ، بە پێی یٔەو داتایانەی لەبەردەستدایە رێژەی مردن ناگاتە  سێ کەس! .
خەریكە کەنالەکانی راگەیاندن چۆن لە سەرەتای سەرھەڵدانی ئەو پەتایەوە خەڵكیان دەتۆقاندو چەندین هەواڵ و زانیاری بێ بنەماو هەڵەیان بلاودەکردەوە، ئێستاش بۆ ڤاكسینەكە هەمان گاڵتەجاری دووبارە دەكەنەوە!. 
لەسەرەتای سەرھەڵدانی كۆڕۆناوە بروای تەواوم بەوە ھەبوو،  کە دەبێت یٔێمەی دکتۆر رۆلی سەرەکی لە ھۆشیارکردنەوەی خەلک دەربارەی ئەو پەتا نەگریسە ببینین، ھەر بۆیە وەک بەشێک لە ھاوکارانم دوور لە شاشەکانی تەلەفزیۆن لە رێگای سۆشیال مییدیاكانەوە ئەو ئەركەمان جێبەجێكرد.
 لە  ئێستاشدا دەبێت هەموو  ھەولەکانمان لە دلنیاکردنەوەی خەڵک لە ڤاکسینەکان چڕ بكەینەوە. برادەرێکی بڕیار بەدەست لە حکومەت ئەمرۆ پەیوەندی پێوەکردم ، دیاربوو حەزی دەکرد رای من بزانێت کە چی بکرێت لە ئێستادا، کۆمەلێک پێشنیارم بۆ کرد ، پێم ووت پێش ھەموو شتێک سنورێک بۆ کەنالەکانی راگەیاندتان دابنێن باچیتر خەڵك نەتۆقێنن ،  نەبوونی ئەو كەناڵانە لەبوونیان بەو شێوەیە باشترە،  دەبێت حکومەت ھەوڵی جدی بدات بۆ دابینکردنی برێکی زیاتری ڤاکسین و وەزارەتی تەندرووستی جگە لە چارەسەری ئئەو کەسانەی تووشی یٔەو پەتایە بووینە ، ئامادەکاری زیاتر بکات بۆ فراوانکردنی بنکەکانی کوتان ، چونکە من وەك کەسێکی باوەڕ بە زانست ، دلنیام  لە کۆتاییدا ھەر زانستە سەردەکەوێت ، ئەگەر خەلکی کوردستان ئەمرۆش ترسیان ھەبێت و دوو دڵ بن لە وەرگرتنی ڤاکسین، لە چەند رۆژو ھەفتەی داھاتوو ئەو ترسە دەڕەوێتەوە . وەک ھەمیشە باسمان کردووە ڤاکسینەکان ھیوای دەرباز بوونی مرۆڤایەتین لەو پەتایە.
دکتۆر عارف گۆران
پسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو
لەندەن
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.