وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بریاریدا 50%ی سزای دواکه‌وتنی قه‌رزی پاره‌ی به‌شدارییه‌کان ببه‌خشن، ئه‌گه‌ر خاوه‌نکار به شێوه‌ی نه‌قد و به یه‌کجار قه‌رزه‌که‌ی بداته‌وه.
لە راگەیاندراوێکیدا وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت: پاڵپشت به بڕگه‌ى (حه‌وته‌م) له کۆنووسى دانیشتنى ژماره 123ى ئه‌نجومه‌نى کارگێڕیى خه‌زنه‌ى خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ کرێکاران، بڕیاریاندا سزاى دواکه‌وتنى قه‌رزى پاره‌ى به‌شدارییه‌کان به رێژه‌ى50%ی ببەخشن.
وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی راشیدهگهێنێت، مەرجی ئەو بەخشینە ئەوە دەبێت، خاوه‌نکار له 1١ی حوزەیرانی 2021 تا 1ی تشرینی دووەمی 2021، سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ کرێکاران له پارێزگاکان بکات بۆ رادەستکردنی پاره‌ى به‌شدارییه‌کان و قه‌رزه‌که‌ى به شێوه‌ى نەقد به یه‌کجار بدات.
لەراگەیەندراوەکەی وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمهڵایهتىشدا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌وانه‌ى ئه‌م بڕیاره ده‌یانگرێته‌وه قه‌رزه‌که‌یان بۆ ناکرێت به قیست، هه‌روه‌ها ئه‌و خاوه‌نکارانه‌ى پاره‌ى قه‌رزه‌کانیان بۆ کراوه به قیستى مانگانه ئه‌گه‌ر له‌و ماوەیەی لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە پاره‌که‌یان به نه‌قد بده‌ن؛ به‌ر ئه‌و بڕیاره ده‌که‌ون.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.