Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 16:03

پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هاوردەکردن‌ و فرۆشتنی‌ بەرهەمە نەوتییەکان دەکات

کوردستان TV
100%

پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 7 ى 4 ى 2021  کۆدەبێتەوە و سێ تەوەر خراونەتە ناو بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، یەکێک لەبرگەکانیش تایبەتکراوە بە خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان.
 
ده‌سته‌ی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌رۆی بەڕێوەدەچێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن، لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دەکرێت.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەشکردوە، لە تەوەری دووەمدا خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاساو بڕیارانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (79، 80) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دەکرێت، (یەک: پێشنیازەیاسای ڕێكخستنی ئامێرەكانی چاودێری لەهەرێمی كوردستان-عێراق،  دوو: پێشنیازەبڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق).

لە تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەی پەرلەماندا بیرۆكەی پەرلەمانتار مەم بورهان محەمەد پەیوەست بە "حكومڕانیی بیرۆكراسی" بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (49)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق دەخرێتەڕوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.