Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:34

لە خولی یانە پاڵەوانەکان مانچستەر سیتی بە زەحمەت سه‌رکه‌وتنێکی به‌سه‌ر بروسیا دۆرتمۆند تۆمارکرد

کوردستان TV
100%

لە یاری چووندا  له‌ قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا  یانه‌ی مانچستەر سیتی ئینگلیزی سه‌ركه‌وتنێكی زه‌حمه‌تی به‌سه‌ر بروسیا دۆرتمۆند تۆماركرد 

مانچسته‌ر سیتی براوه‌ی یارییه‌كه‌ بوو به‌دووگۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك . گۆله‌كانی سیتی له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان  کیڤن دیبرۆین و فیل فۆدین لە خولەکەکانی 19 و 90 تۆماركران، گۆله‌كه‌ی بروسیا دۆرتمۆندیش له‌لایه‌ن یاریزان مارکۆ ریوس لە خولەکی 84  تۆماركرا .
یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ له‌14 ى 4 ى 2021  لە یاریگای سیگنال ئیدۆنا پارک تایبه‌ت به‌یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند به‌رێوه‌ده‌چێت.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.