Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:34

وەزیری تەندروستی: هەرێمی کوردستان زانایەکی پزیشکی گەورەی لەدەستدا 

کوردستان TV
100%

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ كۆچى دوایى پڕۆفیسۆر (د. طیب صابر) پرسه‌نامه‌یه‌كى هاوخه‌مى بڵاوكرده‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

پرسەنامە ..
بە خەمو پەژارەیەکی زۆرەوە بەناوی خۆمان و وەزارەتی تەندروستی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر (د. طیب صابر) پزیشکی پسپۆڕی ڕاوێژکار لەبواری نەشتەرگەری گشتی و مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی پزیشکی و سەرپەرشتیار و بەرپرسی پڕۆگرامەکانی پێدانی پسپۆڕی بۆڕدی عەرەبی لەشاری هەولێر دەکەین، کە بەداخ و ئەسەفێکی زۆرەوە بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا كۆچی دوایی کرد. 

خوالێخۆشبوو پزیشکێکی دڵسۆز و پێشەنگ و ناوداری نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر بوو، زۆر بەئەمەک و مرۆڤ دۆستانە بە ڕێکوپێکی خزمەتی پزیشکی و ئەنجامدانی هەزاران نەشتەرگەری و چارەسەری نەخۆش و پێگەیاندن و پێدانی پسپۆڕی بووە بە پزیشکان، یەکەمین پزیشکی کورد بوو لەسەر ئاستی عێراق شەڕەفی وەرگرتنی ناونیشانی ئەزموونکاری نێودەوڵەتی لەوڵاتی شاهانەی بەریتانیا بۆ پێدانی پسپۆڕی پزیشکی بۆ قوتابیانی پزیشکی نێودەوڵەتی لە کۆلێژی شاهانەی بەریتانی (Royal College) پێدرا.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی (د. طیب صابر) و هەموو قوربانیانی نەخۆشی کۆڕۆنا و قوربانیان لە پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی.

داواكارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون 

د. سامان حسین بەرزنجی
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٦ نیسان ٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.