له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 6_4_2021 لەدیوانی وەزارەتی پلاندانان کۆبونەوەی باڵای وەزارەتەکانی پلاندانان و دارایی بەرێوەچوو.
رایده‌گه‌یه‌نن: لەکۆبونەوەیەکدا بریکاری وەزارەتی پلاندانان و بەرێوەبەری گشتی بودجە لەوەزارەتی داریی ئامادەبوون گفتوگۆ لەبارەی دواین ئامادەکاریەکانی پرۆژە یاسای بودجە کرا بەتایبەت پاش پەسندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق و رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد.
دکتۆر دارا ڕەشید وه‌زیری پلاندانان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه: هەموو هەوڵێکی حکومەت بۆ دابین کردنی موچە و باش کردنی باروژیانی هاولاتیانە و لەژێر ئەو رۆشنایە ئامادەکاریەکانی بودجەی هەرێم کاری لەسەر کراوە.
هەر لەکۆبونەوەکە وەزیری پلاندانان داوای کرد پەلەبکرێت لەخستنە ڕووی پێشنیار و تێبینیەکان بۆ ئەوەی لەکۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر بکرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.