Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:46

ئەمریکا بەشداری لە ژمارەیەک پرۆژەی کارەبا له‌ هه‌رێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6 ى 4 ى 2021 ، ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازیی لە لیزا بۆ دۆنڵی كونسوڵی بەشی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لەهەولێر كرد.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای رایده‌گه‌ێنێت:   لەكۆبوونەوەیەكدا كونسوڵی بەشی ئابووری پشتگیریی ئەمریكای دووپات كردەوە بۆ حكومەت و گەلی كوردستان بەگشتی و پرۆژە و كارەكانی وەزارەتی كارەبا بەتایبەتی و باسی بەشداری حكومەتی ئەمریكای كرد لە رێگەی قەرز و كۆمپانیاكانییەوە ئامادەیی تێدایە بۆ  جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی گرنگ لەهەرێمی كوردستان لەناویاندا پرۆژەكانی كارەباش لەخۆدەگرێت.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  وەزیری كارەبا وێڕای سوپاسی حكومەت و گەلی ئەمەریكا باسی لەچەند پرۆژەیەكی ستراتیژی وەزارەتی كارەبا كردوو داوایكرد گەورە كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە بەشداربن لە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە بەتایبەتی پرۆژەی سكادا بۆ كۆنترۆڵی كارەبا و جێبەجێكردنی چەند وێستگەیەكی گۆڕینی كارەبای 400 كەی ڤی و ئەنجامدانی پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەهاوشێوەی وێستگەی غازی گەرمیان كە بەسوود وەرگرتن لەغازی بەفیڕۆچوو لەناوچە جیاجیاكانی كوردستان بونیادبنرێت.
 هەروەها باسی لەگرنگی راكێشانی بۆری غازی بۆ وێستگەی 1000مێگاواتی كارەبای كواشی لەپارێزگای دهۆك كرد،  كە دەكرێت لەرێگەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە جێبەجێ بكرێت و بۆ بەرزكردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان زۆر گرنگە.  
هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌دا كونسوڵی ئابووری كونسوڵخانەی ئەمەریكا لەكوردستان ئامادەیی دەربڕی لەرێگەی وەزارەتە پەیوەندارەكانی وڵاتەكەیەوە بانگێشتی ژمارەیەك لەگەورە كۆمپانیاكانی ئەمەریكا بكات بۆ گفتوگۆكردن و دانیشتن لەگەڵ وەزارەتی كارەبا، هەروەها میكانیزم و شێوازی پێدانی قەرزەكەی خستەڕوو كە قەرزێكی درێژخایەنەو بەسوودێكی زۆر كەم.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.