Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:45

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی خزمەتگوزاری لە شارۆچکه‌ی دووکان جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: بە گوژمەی زیاتر لە 80 ملیۆن دینار، پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ و كاری كۆنكرێتكردن بۆ چەند كۆڵان و شەقامێكی گەڕەكی فەرمانبەران لە دووكان بە چەند قۆناغێك جێبەجێ دەكرێت، كە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی و سەرۆكایەتیی شارەوانیی دووكان سەرپەرشتی و چاودێریی جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكەن.
راشیده‌گه‌یه‌نن: لە قۆناغی یەكەمی پرۆژەكەدا پرۆژەی دانانی ھێڵی ئاوەڕۆی سەرەكی و دانانی ھاوبەشی ھێڵی ئاوەڕۆ بە ڕووبەری 500 مەتر بۆ ئەو خانووانەی دەكەونە سنووری پڕۆژەكەوە.
هەروەها لە قۆناغێكی دووەمی پرۆژەكەدا دەست دەكرێت بە كاری تێكەڵەڕێژكردن بە ڕووبەری 2800 مەتر دووجا، لە قۆناغی كۆتاییشدا دەست دەكرێت بە كاری كۆنكرێتكردن و دروستكردنی شۆستە بە ڕووبەری 1800 مەتر چوارگۆشە كە كێشەی ئاوەڕۆ و ھاتوچۆی گەڕەكی فەرمانبەران چارەسەر دەبێت كە ئەمەش دەبێتە هۆی بووژانەوەی دووكان لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە.

 شوان عه‌زیز

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.