Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:38

کوردستان تیڤى به‌رهه‌می درامای چیرۆکه‌کانی گه‌ڕه‌کی ئێمه‌ له‌ڕه‌مه‌زاندا په‌خش ده‌کات

کوردستان TV
100%

ناوەندی گاڤ بۆ بەرھەمھێنانی کاری تەلەفزیۆنی و سینەمایی کوردی بە سپۆنسەری دەزگای سەتەلایتی کوردستان كه‌لەسەرەتای ساڵی 2021ه‌وه‌ سەرەقاڵی بەرھەمھێنانی زنجیرە درامایەکی تەلەفزیۆنی بوون بەناوی «چیرۆکەکانی گەرەکی ئێمە» له‌ئێستادا ئه‌و زنجیره‌ درامایه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ په‌خش و له‌ره‌مه‌زاندا له‌كوردستان تیڤى په‌خش ده‌كرێت.
 

زنجیره‌ دراماكه‌ له‌ پانزده‌ ئه‌لقه‌ پێك دێت ، هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌ك بەسەر ھات و چیرۆکێکی سەربەخۆیە و پەیوەست نییە بە ئەڵقەکانی ترەوە ، هه‌روه‌ها چیرۆکەکانی ئەم درامایە باسی چەندین بەسەرھاتی واقیعی و ڕۆژانەی خەڵک دەکات .
بڕیارە شەوانە لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا لە کەناڵی کوردستان تیڤی لە دوو کاتی جیاوازدا پەخش بکرێت .
هه‌روه‌ها ناوەرۆکی زۆبەربەی ئەڵقەکان لە چیرۆکە تەنزئامێزەکانی نووسەری ناسراو کاک بەرھەم عەلی و نووسەری جیھانی « عەزیز نەسین »ەوە ئامادەکراوە و لوقمان غەریب کاری ئامادەکردن و سیناریۆ و دەرھێنانی بۆ کردووە .

ناوەندی گاڤ بۆ بەرھەمھێنانی کاری تەلەفزیۆنی و سینەمایی کوردی بە سپۆنسەری دەزگای سەتەلایتی کوردستان به‌رهه‌م هێنه‌ری دراماكه‌یه‌ ،ئەم بەرھەمە بەبەشداریی ژمارەیەکی دیار لە ھونەرمەندانی ناسراو و خاوەن ئەزموون لەشاری سلێمانی و دەوروبەری دیمەنەکانی تۆمار کراون لەوانە ھونەرمەندان عەبدولی حەمەجوان ، ئەیام ئەکرەم ، ئەحمەد ڕەئوف ، ڕێزان فەرەج ، عەبدوڵای خەیات ، شاناز محەمەد ، شێرزاد پۆلیس ، کەمال چالاک ، بەھادین ھەڵەبجەیی ، دێرین محەمەد ، تەھا داراغایی ، عەتا حەمە ساڵح ، سالار ماھیر ، ئەکرەم حەمە گوڵە ، ھیوا ڕەوف ، ئاواز ڕەحیم بروسک بەھادین .
 ھەروەھا ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ئه‌كته‌ری لاوی به‌هره‌مه‌ند به‌شداری زنجیره‌ دراماكه‌ن له‌وانه‌:  ڕێدیار ئاوات ،  ئەمانی مەحمود ، نیاز شەریف ، ترێ شەریف ، یاسین عومەر .

کارە ھونەرییەکان ئه‌نجامدران له‌زنجیره‌ دراماكه‌دا به‌م شێوه‌یه‌:
سەرپەرشتیاری گشتی دلێر عومەر  .
 پێداچونەوەی تێکست : بارزان سنجاوی .
 کامێرا : بەھمەن مەجید .
 یاریدەدەری دەرھێنەر : نڤار لوقمان .
 دەنگ : باوان حەمید .
 سکرێپت و چاودێری : شایۆ یاسین .
 ماکئاپ ئارتیست : سۆما ماھیر .
 ڕووناکی : سان غەریب .
 کەلەرین و پۆستەر : دیاکۆ دلێر  .
 فۆتۆ ئارت و ڕیکلامی گشتی : نڤار لوقمان .
 بەڕێوەبەری لۆکەیشن : بروسک بەھادین .
مۆنتاژ و میكساج: دیار خه‌سره‌و 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.