Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:36

کۆبوونەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان بەرێوەچوو

کوردستان TV
100%


ئەمرۆ سێشه‌ممه‌ 6 ى 4 ى 2021،  کۆبونەوەیەک لە نێوان بەرێوەبەرایەتی چاکسازی و بۆردی چاکسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ لەگەڵ راوێژکارانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمان بەرێوەچوو.
 لەو کۆبونەوەیە دوایین گۆڕانکاری وبەرەوپێشچوونەکانی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە خرایەروو وگفتوگۆیان لەسەر کرا.
لەلایەن خۆیەوە عه‌مید نەبەز سدیق بەرێوەبەری چاکسازی سوپاسی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد وداوای پاڵپشتی وهاوکاری زیاتری کرد، لەپێناو جێبەجێکردنی پرۆژەکانی چاکسازی و پراکتیزەکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی لەوەزارەتی پێشنەرگە. 
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنەران لە راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆچونی خۆیان لەبارەی پرۆسەی چاکسازی و هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەو بارەیەوە خستەروو، هاوکات ئەنجامدانی چاکسازیان بە پێویستی زانی بۆ هەر دەزگاو دامەزراوەیەک.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.