Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:49

گه‌شتی مه‌شخه‌ڵی خولی یارییه‌کانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
100%


گه‌شتی مه‌شخه‌ڵی خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ بۆ دوازده‌مین ڕۆژی له‌سه‌ریه‌ك به‌رده‌وام بوو.
 مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپی له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێ وه‌رزشوان و كه‌سایه‌تی ناسراوی ژاپۆن گه‌یه‌نرایه‌ هه‌رێمی ئایشی، یه‌كێك له‌ وێستگه‌كانی گه‌شته‌كه‌ش له‌م هه‌رێمه‌ په‌رستگای ئاتسوتا بوو كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ په‌رستگاكانی په‌یڕه‌وانی ئاینی ئه‌لشینتۆ له‌ وڵاتی ژاپۆن، دواتر مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپی گه‌یه‌نرایه‌ به‌رده‌م قه‌ڵای ناگۆیا كه‌ شوێنه‌وارێكی مێژوویی به‌ناوبانگی ژاپۆنه، گه‌شتی مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپی له‌ بیست وپێنجی مانگی ڕابردوو له‌ هه‌رێمی فۆكۆشیمای باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ژاپۆن ده‌ستی پێكردو بۆ ماوه‌ی سه‌دوبیستویه‌ك ڕۆژ له‌ چلوحه‌وت پارێزگای ئه‌و وڵاته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.
 ئه‌م گه‌شته‌ وه‌ك نه‌ریتێكی وه‌رزشی و ئۆڵۆمپی له‌ سه‌رجه‌م ئۆڵۆمپیاده‌كاندا سازده‌كرێت، به‌م دواییه‌ش لیژنه‌ی رێكخه‌ری ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ ڕایگه‌یاند كه‌ له‌میانی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ په‌تای كۆرۆنا ڕێگه‌ به‌ هانده‌رانی وه‌رزشی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ژاپۆن نادرێت ئاماده‌ی بینینی پێشبڕكێ وه‌رزشیه‌كانی ئۆڵۆمپیاده‌كه‌ بن.
 جێگای باسه‌ خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی هاوینه‌ی تۆكیۆ پارساڵ به‌هۆی كۆرۆناو به‌ هاوشێوه‌ی چه‌ندین پێشبڕكێی وه‌رزشی دیكه‌ ئه‌نجامنه‌دراو بۆ هه‌ردوو مانگی ته‌مموزو ئابی ئه‌مساڵ دواخرا .
 

كوردستان TV

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.