Erbil 10°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 11:17

کازمی به‌ پاڵپشتی سعوودیه‌ و ئیمارات هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له‌عێراق ده‌دات

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی شیكاری كه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆستی ئیسرائیلی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌  ، سه‌ره‌ڕای هه‌ژموونی ئێران له‌ عێراق، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گره‌و له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی كه‌نداو ده‌كات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌نووس سیس فرانتزمان  كه‌ راپۆرته‌كه‌ی نووسیوه‌  ده‌ڵێت: مسته‌فا كازمی هه‌وڵده‌دات پاڵپشتی زیاتر له‌ سعوودیه‌و ئیمارات به‌ده‌ست بێنێ،چونكه‌ ده‌زانێ میلیشیا و حیزبه‌ سیاسییه‌كانی وابه‌سته‌ی ئێران، به‌شێكی گه‌وره‌یان له‌عێراق داگیركردووه‌.

هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتوو كه‌ له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا ئه‌مریكا هه‌وڵی داوه‌ به‌غدا له‌ ریاز نزیك بكاته‌وه‌و ئه‌مه‌ش هاتۆته‌ دی.

هه‌روه‌ها فرانتزمان ده‌ڵێت: سه‌ره‌ڕای باسكردن له‌ په‌یوه‌ندی برایانه‌،به‌ڵام روون نییه‌ كه‌ ئیمارات و ریاز ده‌توانن له‌م وڵاته‌ دابه‌شكراوه‌ چی بكه‌ن، به‌ڵام وڵاتانی كه‌نداو له‌وانه‌یه‌ یارمه‌تی دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیان لێكه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی دژی داعش هه‌ڵبژێرن،یانیش وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.