سەرکردەیەکى هاوپەیمانى فەتح هەڵوێستى هاوپەیمانێتییەکەى لەبارەى نرخى نوێى دۆلار لە بودجەى گشتى روونکردەوە و رەتیکردەوە پشتگیرییان لە بەرزکردنەوەى بەهاى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى کردبێت.
غوزنهفەر بەتیخ، سەرکردە لە هاوپەیمانێتى فەتح له لێدوانێكی بۆ میدیا عێراقییهكان رایگەیاند: هەڵوێستى هاوپەیمانى فەتح لەبارەى نرخى دۆلارەوە ڕوونه و دژى جێگیرکردنى ئەو نرخە نوێیەى دۆلارە لە بودجەى گشتیدا.
وتیشى، هاوپهیمانی فهتح هەوڵێکى زۆریدا بۆ دابەزاندنى نرخى دۆلار بەڵام حکومەت رەتیکردەوە و چەند فراکسیۆنێکى پەرلەمانیش پشتیوانى حکومەتیان کرد لە بەرزکردنەوەى دۆلاردا.
سەرکردەکەى فەتح هۆکارى دەنگدانیان بە بودجە بۆ ئەوە گەڕاندەوە تا هاوپەیمانێتییەکەیان تۆمەتبار نەکرێت بە دروستکردنى بەربەست بۆ تێپەڕاندنى بودجە و ئاستەنگى دروستکردن بۆ بەشێک لە پڕۆژەکان و وتى "هەر بۆیە فەتح لەگەڵ زۆرینەى پەرلەماندا دەنگى بە بودجەکەدا.
جەختیشى کردەوە، سەرەڕاى فشارەکان فەتح بەردەوام دەبێت لەسەر هەوڵەکانى بۆ دابەزاندنى نرخى دۆلار و لەو داواکارییەى پاشەکشە ناکات بەو پێیەى کاریگەرییەکى نەرێنى کردۆتە سەر هاووڵاتیان و گرانبوونی نرخی كاڵا و كهلوپهلهكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.